نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە هەولێری پایتەخت
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە هەولێری پایتەخت
ئەمشەو شەممە 2024.10.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە د.محمەد ئەلحەسسان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، کە بە مەبەستی چاودێریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕایی بەخێرهێنان و پیرۆزبایی دەست بە کاربوونی بەڕێزیان وەک نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، چاودێرکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەگرنگ وەسفکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانی بۆخواست، هەروەها جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان کردەوە.