پارێزگارى هەولێر، پرۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامێکى 30 مەترى و دروستکردنی ئاووڕۆى لە ( گەڕەکی ژیان ) بەسەرکردەوە

" کە بە گوژمەى ( 639 ملیۆن و 617 هەزار دینار ) لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە "

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.10.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و تارا عەبدولغەنی، بەڕێوەبەرى شارەوانى پێنج و ژمارەیەکى تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پرۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامێکی 30 مەترى بە ڕووبەرى 24 هەزار مەتر دووجا و دروستکردنی ئاوەڕۆى لە ( گەڕەکى ژیان ) بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى( 639 ملیۆن و 617 هەزار دینار ) لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە سەرۆکایەتى شارەوانى و تیمی ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکە کرد، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە کە ویستى پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان زۆر لەوە زیاترە.