پارێزگارى هەولێر، لە گەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتارى عێراق کۆبۆوە
پارێزگارى هەولێر، لە گەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتارى عێراق کۆبۆوە
ئەمرۆ یەکشەممە 2024.10.20، ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەمیانى بەسەرکردنەوەى یەکێک لە بنکەکانى دەنگدان، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتارى عێراقى کۆبۆوە، کە وەک تیمی چاودێرانی بهڕێوهچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێرى پایتەختن.
لە دیدارەکەدا، جەخت لەوەکرایەوە کە پرۆسهكه به ئازادانە و بەبێ کێشە و بە ڕێکخستنێکى زۆرباش و ئارام و شەفافیەت بهڕێوهدهچێت و تا ئێستا هیچ تێبینییەک نەكراوە.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنانیان بۆ هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە لە هەرێمی کوردستان و پرۆسەکە پەیوەستە بە شەرعییەتدانی دامودەزگاکانی حکومەت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچییەکی لە توانادا بووە کردوویەتی، تاکو پرۆسەکە بە ئارامی و دروستی و بەبێ کێشە و گرفت بەڕێوە بچێت، هیوادارین هەر وەک ئەوەی بینیوتانە پرۆسەکە بە هێمنی و ڕێکوپێکی بەڕێوە بچێت، ئەمەش سەلمێنەری شارستانێتی خەڵکی کوردستانە".