پارێزگاری هەولێر، قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکى ناوخۆیى گوندى شێخەشەلى بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکى ناوخۆیى گوندى شێخەشەلى بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکى ناوخۆیى گوندى شێخەشەلى بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.10.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکى ناوخۆیى لە گوندى شێخەشەل بە درێژى ( 6 هەزار مەتر دووجا ) بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى ( 533 ملیۆن دینار )، دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، دواى ئەوەى لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە، دەستخۆشى لە تیمی ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گوندەکە کرد، هەروەها تەئکیدی لە تەواکردنی پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا کردەوە.