پارێزگاری هەولێر، سەردانى لقی 23ی قەرەچووغی پارتی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانى لقی 23ی قەرەچووغی پارتی کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.10.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و کاروان عارف، بەڕێوەبەرى ناحییەى شەمامک، سەردانى لقی 23ی قەرەچووغی پارتی کرد و لەلایەن سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لق پێشوازى لێکرا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەى گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کرا و تیشک خرایە سەر داوا و داخوازی هاووڵاتییانى دەڤەرەکە و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەروەها لە پێناو خزمهتكردنى زیاترى هاووڵاتییانی ناوچەکە جەخت لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا کرایەوە.