بە بۆنەى بڕیارى بە قەزابوونى لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ئاهەنگێکى جەماوەرى لە بەحرکە سازکرا

بە بۆنەى بڕیارى بە قەزابوونى لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ئاهەنگێکى جەماوەرى لە بەحرکە سازکرا

بە بۆنەى بڕیارى بە قەزابوونى لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ئاهەنگێکى جەماوەرى لە بەحرکە سازکرا

بە بۆنەى بڕیارى بە قەزابوونى بەحرکە لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دواى نیوەڕۆى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 2024.10.23، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی ناوچەکە، ئاهەنگێکى فراوانى جەماوەرى سازکرا.

لەئاهەنگەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لە وتەیەکدا، وێرای پیرۆبایی لە هاوڵاتیانی و دانیشتوانى سنوورى بەحرکە، جەختی لەوەکردەوە بڕیارى بە قەزابوونى بەحرکە لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان، بڕیارێکى گرنگە بۆ خزمەتکردنى زیاترى دەڤەرەکە و دانیشتوانى، ئاماژەشى بەوەدا کە خەڵکی ئەو دەڤەرە خەڵکێکى کوردپەروەر و شۆرشگێرن و شایستەى هەموو خزمەتکردنێک، دڵنیاشى کردنەوە، کە گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزاریەکانى حکومەتى هەرێم بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەى شار بەردەوامى دەبێت، بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کەپێویستیان بە ئاولێدانەوەى زیاتر هەیە. هاوکات سەرکەوتنی پڕۆسەى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشی لە هەموو کوردستانیان پیرۆزکرد.

پاشان ئاهەنگەکە، چەندین پارچە موزیک و گۆرانی زیاتر ڕازێنرایەوە.