پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.10.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە عەبدولڕەحمان عسفوور، ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى ئەرک و کارەکانى ڕێکخراوى نابراو کرا و جەخت لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کرایەوە.

پاشان ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان ئاماژە بەئەنجامدانى کۆنگرەى ڕێکخراوکەیانى بۆ ساڵى 2026 لە هەولێرى پایتەخت کرد و ڕایگەیاند، "وەک ئارامترین و سەقامگیرترین شار لە ناوچەکەدا هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستانمان دەستنیشانکردووە بۆ ئەنجمدانى کۆنگرەی ڕێکخراوەکەمان".

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، خۆشحاڵى خۆى بەدەستنیشانکردنی هەولێرى پایتەخت بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەی ڕێکخراوى ناوبراو نیشاندا و ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و هاوکارییەکى بۆ سەرخستنى کارەکانى کۆنگرەکەیان دووپاتکردەوە، هەروەها جەختى لەوەکردەوە کە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان خۆشەویستى تایبەتیان هەیە بۆ گەلى کویت و هیواى خواست پەرەى زیاتر بە پەیوەندییەکانى نێوان ڕێکخراوى ناوبرا و پارێزگاى هەولێر بدرێت.

لە کۆتایدا ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان لە بەرامبەر هەموو ئەو کار و خزمەتکردن و پێشکەوتنانەى لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، سەرسامى خۆى نیشاندا و هیواى بەردەوامى بۆ خواست، هەروەها سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پیشوازیلێکردن و پشتیوانى و پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوەکەیان.