عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر

عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر

عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر

ئەمشەو دووشەممە 2024.10.28، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشوازییان لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێکی یاوەری کرد.

وا بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێری پایتەخت، سەبارەت بە چەند پرسێکی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.