پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی كوردستان24 بەناوی خودای بەخشندە و میهربان

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی كوردستان24  بەناوی خودای بەخشندە و میهربان

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی كوردستان24

بەناوی خودای بەخشندە و میهربان

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی كوردستان24

بەبۆنەی (9)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانتان دەكەین.

بە ئومێدی ئەوەی وەک هەمیشە بە پڕەنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بەردەوام بن و لە پێناو پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا بە هەمان گیانی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕۆڵی کارا و گرنگی خۆتان بگێڕن لە خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی میدیای کوردی.

دووبارە پیرۆزبێت لێتان و هەمیشە سەرکەوتووبن.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.10.31