لە هەولێر ... 25 ەمین کۆڕبەندی قوتابیانی داهێنەر بەڕێوەچوو

لە هەولێر ... 25 ەمین کۆڕبەندی قوتابیانی داهێنەر بەڕێوەچوو

لە هەولێر ...
25 ەمین کۆڕبەندی قوتابیانی داهێنەر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.11.4، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆک زانکۆکانی سەڵاحەدین و تیشک و ژمارەیەکى دیکە لە پسپۆڕ و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆکان و قوتابیان، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری - زانکۆی سەڵاحەدین، لە ژێر چاودێری ئەمینداریەتی گشتيی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبیەکان ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی قوتابیان، 25 ەمین کۆڕبەندی قوتابیانی داهێنەر بە ناونیشانی "ئاکاری ژیری دەستکرد و کاریگەری لەسەر توێژینەوەی زانستی" کە زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر بە هەماهەنگی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک میوانداری کردبوو بەڕێوەچوو.