سەرکونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاسى پارێزگارى هەولێر و لیژنەى باڵاى پێشوازى زیارەتکاران دەکات
سەرکونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاسى پارێزگارى هەولێر و لیژنەى باڵاى پێشوازى زیارەتکاران دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.11.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى نەسروڵڵا ڕەشنودى، سەرکونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و شاکر حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئێران، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى باڵاى پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ڕێگەى هەرێمى کوردستان کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەر کونسڵى گشتیی کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، سوپاس و ستایشی سهرۆك بارزانی و سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانی كرد كه فهرمانیان كردووه به پێشكهشكردنی ئەو ههموو ئاسانكاری و خزمهتگوزارییەى کە ساڵانە پێشکەش بە زیارهتكارانی چلهی شههیدبوونی ئیمام حوسێن دەکرێت، هەروەها سوپاسى پارێزگارى هەولێر و ئەندامانى لیژنەى ناوبراوى کرد بۆ ئەو پێشوازیی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی پێشکەش بە زیارەتکارانیان کردووە و لەوبارەیەوە کارەکانى پارێزگاى هەولێرى بەرز نرخاند.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستە سەر ئهزموونی ههرێمی كوردستان له پێشوازی و خزمهتكردنی زیارهتكاران، ئاماژەى بە فەرمانى سهرۆك بارزانی و سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد، کە ساڵانە ههموو ئاسانكارییهك پێشکەش بە زیارهتكارانی چلهی ئیمام حوسێن دەكرێت و خزمهتگوزارییان پێشكهش دەكرێت، هاوكات ڕۆڵى بەرێزیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
لە کۆتاییدا، سەر کونسوڵی گشتی کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوون و هاریکارى وخزمەتکردنى زیاترەتکاران، سوپاس و پێزانینى کونسڵخانەى پێشەکەش بە پارێزگارى هەولێر و سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى باڵاى پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە ڕێگەى هەرێمى کوردستانەوە کرد.