لە پێناو زیادکردنى داهات و ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لە پێناو زیادکردنى داهات و ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لە پێناو زیادکردنى داهات و ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

ئێوارەى دووشەممە 2024.11.4، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار، لە پێناو زیادکردنى داهات و ئەنجامدان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکدا، کە هەریەک لە قائیمقامی ناوەندی و بەڕێوەبەرانى گشتیى (شارەوانییەکان، کارەبا، گەشت و گوزار، ڕێگاو بان، ئەوقاف، تەندروستی، کاروباری کۆمەڵایەتی، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرانى پۆلیسى هاتووچۆ، تاپۆکان، کارەبا، بازرگانی، گومرگ و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی تر ئامادەی بوون، دواى ئەوەی بەدواداچوون بۆ چۆنیەتى بەڕێوەچوونی ئه‌رك و کارەکان و پێداویستی و ڕەوشی دامەزراوەکان و فەرمانگەکان کرا، تیشکی خرایە سەر ئەنجامدانى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەر داهاتى فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە زیادکردنى داهات ئاماژە بە کۆسپ و ئاستەنگ و گرفتەکان کران، له‌وبارەیەشەوە پارێزگاری ھەولێر، بۆ کۆکردنەوەی داهات و چارەسەرکردنی کێشەکان و دابین کردنی پێداویستی و ھەماھەنگی و کارئاسانى پێویست لە ھەموو بوارەکاندا، لە پێناو گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر و خزمەتکردنی هاوڵاتییان، هەموو پاڵپشتیەکی پارێزگای ھەولێری بۆ سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکان دووپاتکردەوە.