لە هەولێر ... بە ئامادەبوونى وەزیرى پەروەردە و پارێزگارى هەولێر ژمارەیەک قوتابى خەڵاتکران
لە هەولێر ...
بە ئامادەبوونى وەزیرى پەروەردە و پارێزگارى هەولێر ژمارەیەک قوتابى خەڵاتکران
ئەمرۆ سێشەممە 2024.11.5، لە ژێرچاودێرى د.ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و کەس و کار و خانەوادەى قوتابیان، لە ڕێورەسمێکدا لە ژێرناونیشانى ( سەرلەنوێ پەروەردە دادەڕێژینەوە ) قوتابخانەى ئیشک و نیلوفەرى نێودەوڵەتى، قوتابیانى پۆلى 12ى یەکەمى قوتابخانەکەیان لە تاقیکردنەوەى وەزارى و ئەو قوتابیانەى کە سەرکەوتنیان بە دەستهێناوە لە پێشبڕکێى ئۆلۆمپادە نێودەوڵەتییەکان خەڵاتکرد.
لە رێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى ڕێورەسمەکە، پیرۆزبایی لە قوتابیان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.