هەولێر .. دوو یاریگاى تێنسی سەر زەوی کرایەوە

هەولێر .. دوو یاریگاى تێنسی سەر زەوی کرایەوە

هەولێر ..
دوو یاریگاى تێنسی سەر زەوی کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2024.11.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری هەریەک لە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و د.سەرباز نەجیب، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، لە ڕێورەسمێکدا دوای نۆژەنکردنەوەیان لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و لەسەر ئەرکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، هەر دوو یاریگای نێودەوڵەتی تێنسی سەر زەوی یەکێتی تینسی سەرزەوی هەولێری کردەوە.

پارێزگارى هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە یەکێتی تێنسی سەرزەوی هەولێر و یاریزانان و وەرزشوانان و لاوان، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کردنەوەی ئەو دوو یاریگایە، کە خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە یاریزانان و وەرزشوان و لاوان و بەڕێوەچوونی خول و پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەکانی تێنسی سەرزەوی لە هەولێری پایتەخت دەگەینێت.