پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان بەسەرکردەوە
پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.11.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و کۆلۆنێل چۆرو فێرتى، فەرماندەى هێزى نیشتیمانى ئیتاڵیا لە هەولێر، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان بەسەرکردەوە، کە لە سەر بودجەی پارێزگاى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.
پارێزگارى هەولێر، دواى بەسەرکردنەوە و بەدواداچوون بۆ کەم و کوڕی و پێداویستییەکانى پڕۆژەکە، وێڕاى دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە و بەرێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر، جەختى لەوە کردەوە، پارێزگاى هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى نەخۆشخانە گشتییەکان و کەرتى تەندروستى هەموو هەوڵێکى خۆى خستۆتەگەڕ، هەروەها ویستى پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندن و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریی و زیاتر ئاوەدانکردنەوەى نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر زۆر لەوە زیاترە.