ڕاگەیندراوێک لە تیمی ڕووناکی پارێزگای هەولێرەوە
ڕاگەیندراوێک لە تیمی ڕووناکی پارێزگای هەولێرەوە
بەخۆشحاڵییەوە هاوڵاتییانی دانیشتووی گەڕەکی سەربەستی/ 32ـی پارک ئاگادار دەکەینەوە، کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە گەڕەکەکەتان، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی پڕۆژەی ڕووناکی کاری پێویست لە گەڕەکەکەتان ئەنجامدەدەن، لە کاتی کارکردنی تیمەکانیش بە داوای لێبوردنەوە بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا دەپچڕێت، دڵنییاتان دەکەینەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، کارەباری 24 کاتژمێری و بەردەوام دەگاتە ماڵەکانتان.
تیمی ڕووناکی پارێزگای هەولێر
2024.11.13