هەولێر …. قیرتاو کردنی چەند شەقامێکی گەرەکی کوێستان
هەولێر ….
قیرتاو کردنی چەند شەقامێکی گەرەکی کوێستان
لە بەردەوامی هەڵمەتی قیرتاوکردن و چاککردنی شەقام و ڕێگاوبانەکانی هەولێری پایتەخت، ئەمرۆ شەممە 16.11.2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر،بەیاوەری مەسعود کارەش جێگری پارێزگارو سەرۆکی شارەوانی هەولێرو ئەندازیاران،
قیرتاو کردنی چەند شەقامێکی گەرەکی کوێستانیان بەسەرکردەوەو لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوە چوونی کارەکان بوون و دەستخۆشیان لە تیمی ئەندازیارو کارمەندانی شارەوانی کرد.