هه‌ولێر ... پێویسته‌ به‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر پاداشتی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكی هه‌ولێر بدرێته‌وه‌

هه‌ولێر ... پێویسته‌ به‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر پاداشتی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكی هه‌ولێر  بدرێته‌وه‌

هه‌ولێر ...
پێویسته‌ به‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر پاداشتی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكی هه‌ولێر بدرێته‌وه‌

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19.11.2024 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو به‌ ئاماده‌بوونی هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگارو ئیكره‌م ئەحمەد یاریده‌ده‌ری پارێزگار له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازیان له‌ ئاری نانه‌كه‌لی به‌رپرسی لقی شازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كارگێران و به‌رپرسی ناوچه‌كانی سنووری لقی شازده‌ی پارتی كرد.
له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاری نانه‌كه‌لی به‌رپرسی لقی شازده‌ به‌ناوی كارگێران و به‌رپرسی ناوچه‌كانی سنووری لقی شازده‌ی پارتی سوپاسی پارێزگارو تیمی پارێزگای هه‌ولێریان كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ و دووپاتیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاترو خزمه‌تكردنی سنووری چالاكی لقی شازده‌ كرده‌وه‌.
پارێزگاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌خێرهاتنی ستافی لق و ناوچه‌كانی لقی شازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه"‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان به‌ حیزب و حكومه‌ت له‌ خزمه‌تی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكی هه‌ولێر بن" واته‌ به‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پاداشتیان بدرێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ڵوێست و به‌رگری كردنیان له‌ دۆزه‌ ڕه‌واكه‌یان شایسته‌ی هه‌موو پاداشتێكه‌ ...