ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی باڵای ئەمنی سەرژمێری

ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی باڵای ئەمنی سەرژمێری

‎ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی باڵای ئەمنی سەرژمێری

‎دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و پڕکردنەوەی تۆمارکردنی خێزان و دووبارە وردبینی کردن لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، هێشتا هەندێ خێزان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان و هەندێ شاری عێراق ماون تۆمار بکرێن. بۆ مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەکە، ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە قەدە‌غەی سنوورداری هاتوچۆ تەنها لەنێوان شارەکان درێژ دەکرێتەوە.
‎لەو ماوەیە داواکاریین ئەو خێزانانەی تۆمار نەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و هاوکاری بژمێرەکان بکەن بۆ تەواوکردنی کارەکان. لە ماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەی داهاتوو، وەکو ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو جولەی بازرگانی و کەسابەتی خەڵک و هاتن و چوونی شاندە فەرمیی و حکومییەکان و دامەزراوەکانی حکومەت و بۆنە فەرمییەکان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و دیبلۆماتەکان و رۆژنامەنووسان بەدەر دەکرێن و جولە و هاتوچۆیان ئاسایی دەبێت.
‎ سوپاسی بەشداری فراوانی هاووڵاتیان دەکەین و داوا دەکەین ئەوانەی بە هەر هۆکارێک تا ئێستا تۆمار نەکراون، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن بۆ ئەوەی لەو ٢٤ کاتژمێرە، هەموو هاووڵاتیان بە سەرکەوتوویی لە سەرژمێری تۆمار بکرێن.

‎لێژنەی باڵای ئەمنی سەرپەرشتی سەرژمێری
‎٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤