بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان / کەس و کار‌و خانەوادەى هونەرمەند "زایەرعەبدوڵڵا"
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری هەولێر و کوردستان "زاهیر عەبدوڵلا"-مان پێگه‌یشت.
هونەرمەند، ناوێکى دیارى بواری نواندن و سینەما و شانۆ ى کوردى بوو، مێژوو و ڕۆڵ و کاریگەرى لە نێوەندی کارى هونەرى کوردی‌دا ماییەى شانازیی بوو، هەوڵى زۆرماندا لە پێناو چارەسەركردنى و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کرا، بەڵام بەداخەوە بە لە دەستدانى خەسارەتێکى گەورە و کەلێنێکى زۆرى خستە ناوەندى هونەرى کوردى.
بەمبۆنەیەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی ئێوەى به‌ڕێز و كه‌سوكار و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین له‌م كۆسته‌دا به‌دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هه‌ولێر
23ى11ى2024