پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری شاری ووچى پۆڵەندا کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری شاری ووچى پۆڵەندا کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە پارێزگاری شاری ووچى پۆڵەندا کرد

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2024.11.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن موراد، بەڕێوەبەرى گشتییى کشتوکاڵى هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی له ( ماریک مازوور ) پارێزگاری شاری ووچى پۆڵەندا کرد، کە بە فەرمی لەلایەن پارێزگارى هەولێر بانگهێشتى سەردانیکردنى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کراوە.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى، خۆشحاڵى خۆى بەسەردانەکەى ناوبراو نیشاندا و هیواى خواست ئەو چەند ڕۆژەى لە هەولێرى پایتەخت دەمێنێتەوە کاتێکى خۆش بەسەر ببات.

پاشان، وێڕاى ئەوەى هەردوولا تەئکیدیان لە پتەوکردنى پەیوەندییە گشتیی و بازرگانى و کشتوکاڵیەکانى نێوانیان کردەوە، گفتوگۆ لە بارەى کردنەوەى پیشانگاى نێودەوڵەتى کشتوکاڵى کرا کە بڕیارە 25ى ئەم مانگە لە هەولێرى پایتەخت بکرێتەوە و تێیدا 30 کۆمپانیایی کشتوکاڵ و خۆراکى وڵاتى پۆڵەندا بەشدارن لە پیشانگاکە و 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لەلایەن خۆیانەوە، پارێزگاری شاری ووچى پۆڵەندا، کە سێیەم گەورەترین شارى وڵاتەکەیە، سوپاسى پارێزگارى هەولێری کرد بۆ پێشوازییەکەى و بانگهێشتنامەکەى و پێشکەشکردنى پشتیوانى و پاڵپشتیی و هاریکاری پارێزگازشی بۆ کۆمپانیا پۆلەندییەکان و ڕێکخراوى داهێنەرانى کشتوکاڵى پۆڵەندا بەرزنرخاند.