لە هه‌ولێر... بۆ یەکەمین جار شوێنی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دیاریدەکرێت

لە هه‌ولێر... بۆ یەکەمین جار شوێنی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دیاریدەکرێت

لە هه‌ولێر...
بۆ یەکەمین جار شوێنی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دیاریدەکرێت

لە چوارچێوەى گرنگیدان بە تەرخانکردنی شوێنى تایبەت لە شەقام و شوێنەگشتییەکان بۆ هاتووچۆى خاوەن پێداویستى تایبەت و ئاسانکارى بۆیان، ئەمڕۆ سێشەممە 2023.6.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، پڕۆژەى هێلکاریى شوێنی تایبەتی خاوەن پێداویستی تایبەتی بەسەرکردەوە کە لەلایەن تیمەکانى ئەندازەى هاتووچۆى هەولێر دەستیپێکراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری هه‌ولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە تیمەکان و سەرپەرشتیارانى، جەختی لەوەکردەوە بۆ لە مەودوا وەکو ئاسانکاری بۆ هاتووچۆکردنیان لە گشت پڕۆژەکانی دروستکردنى شەقام و لە شوێنە گشتییەکان دەبێت ڕەچاوی شوێنى تایبەتى هاتووچۆى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بکرێت.

لە ئێستادا لەلایەن فەرمەنگە خزمەتگوزارییەکانەوە دەست بە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەى لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکانى هەولێر شوێنى تایبەت بۆ هاتووچۆى خاوەن پێداویستى تایبەت دیاریبکرێت، لە چەند ڕۆژى ڕابردووشدا چەند شوێنک لە سەنتەرى شار دیاریکرا بۆ هاتووچۆى پیادەی نابینایان وەک (چواردەوری قەیسەری، چواردەووری نافوورەی شار، لە بازاڕی سیروان تاکو شێخ چۆلی و بەردەم پارێزگای هەولێر) و بەتەوابوونی پڕۆژەکە دەبێتە هۆی ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ هاتووچۆکردنی نابینایان و دەتوانن بە ئارامی و بەبێ گرفت لە شەقامە گشتییەکانی شار بە پیادە بێن و بڕۆن.