ههولێر ... کردنەوەی فیستڤاڵی بەهارە
ههولێر ... کردنەوەی فیستڤاڵی بەهارە
ئێوارهی ئهمرۆ چوارشهممه رێكهوتی 3.6.2026 به ئامادهبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر و كارزان عبدالهادی سەرۆكی شارەوانی هەولێر بەڕێوەبەری پاركی شەهید سامی عبدالرحمن ، لە ژینگەیەکی پڕ لە چالاکی و خۆشی، فیستیڤاڵی «بەهارە» لەلایەن ڕێکخراوی تاک ڤین لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەچوو،
فیستیڤاڵەکە بە مەبەستی دۆزینهوهی دهرفهتی كارو بەرزکردنەوەی ڕۆحی هاوبەشی و پشتیوانیکردن لە پیشهو پیشهوهری خۆماڵی و كاری دهستی سازکرا ..
لهلایهن خۆیهوه پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە گرنگی بەڕێوەبردن و کردنهوەی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە کرد و رایگەیاند، کە ئەو چالاکیانە ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە پشتگیری کردنی دەستی کارو بەرهەمی ناوخۆ، هەروەها هاندان و ناساندنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و فراوانکردنی بازاڕی كارفرۆشی، کە ئەمەش یارمەتیدەری گەشەپێدانی ئابووری و دروستکردنی دەرفەتی کاری زیاتر دەبێت .
بەشداربووان وێرای دهربرینی خۆشحاڵی لە بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانه جەختیان لەسەر گرنگی دۆزینهوهی دهرفهتی كارو سازکردنی ئهو جۆره كهشانه كردهوه شایهنی باسه فیستیڤاڵەکە پەیامێکی ئاشتی بوو، هاوکات هاوکاری و دڵخۆشی بۆ میوان و هاوڵاتیان فەراهەم کرد كە سەردانی دەكەن…