پیرۆزە لە هەولێر، گەڕایەوە ئاستی خۆی
پیرۆزە لە هەولێر، گەڕایەوە ئاستی خۆی
بەبۆنەی سەرکەوتنی شایستەی یانەی هەولێر لە کۆتا یاریی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ( 3 گۆڵ بە 1 گۆڵ ) بەرامبەر بە یانەی ئەمانەی بەغدا و بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی خولەکە و بەشداری لە خولی یانەکانی کەنداو، پیرۆزبایی لە ستافی ڕاهێنەران، یاریزانان و هاندەرانی دڵسۆزی یانەی وەرزشیی هەولێر و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە دەکەین.
ئەم بردنەوە و ئەنجامە شایستەیە، سەلمێنەری کۆڵنەدان و لێهاتوویی یاریزانان و دڵسۆزی ستافی تەکنیکی و کارگێڕیی یانەکەیە، کە توانیان لە کۆتا وێستگەی خولەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن و دڵی هاندەرانی خۆشەوستی شارەکەمان شاد بکەن.
وەک پارێزگای هەولێر، هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری یانەی دایکی پایتەخت دەبین بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەتر لە وەرزەکانی داهاتوودا، کە شایستەی ناوی بەرز و مێژووی پڕ لە شانازیی هەولێر بێت.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر