وۆركشۆپی بوژاندنه‌وه‌ی سایتی كه‌له‌پووری جیهانی قه‌ڵای هه‌ولێر له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو
وۆركشۆپی بوژاندنه‌وه‌ی سایتی كه‌له‌پووری جیهانی قه‌ڵای هه‌ولێر له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئه‌یلوولی 2023)، به ئاماده‌بوونی دكتۆر سه‌رباز نه‌جیب عوسمان راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و جونه‌ید سروش وه‌لی سه‌رۆكی به‌شی كولتوور له رێكخراوی یونیسكۆ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی مامۆستایانی زانكۆ و توێژه‌رانی مێژوویی و ته‌لارسازان و نوێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت، وۆركشۆپی (بوژاندنه‌وه‌ی سایتی كه‌له‌پووری جیهانی قه‌ڵای هه‌ولێر له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت) كه كۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسكۆ ئه‌نجامیان دابوو، به‌ڕێوه‌چوو و نیهاد له‌تیف قۆجه سه‌رپه‌رشتیاری كۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر به ئۆنڵاین له‌گه‌ڵ به‌شداربووان ئاماده‌یی هه‌بوو.
له‌میانه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تێیدا گرنگی وه‌به‌رهێنانكردن له قه‌ڵای هه‌ولێری خسته‌ڕوو و پاڵپشتی پارێزگای هه‌ولێر له‌مباره‌وه نیشاندا، كه كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵی هه‌بێت له بوژاندنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێش سێ ساڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێری كرد و تێیدا گرنگی وه‌به‌رهێنانكردن له‌نێو ئه‌و سیما كولتوورییه‌ی هه‌ولێر نیشاندا و پاڵپشتی حكومه‌تیش له‌مباره‌یه‌وه دووپاتكرده‌وه.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له وته‌كه‌یدا گوتی: ئێمه وه‌ك پارێزگا هانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ه‌دین كه وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به پابه‌ندی به رێككاره یاساییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
دواتر ئاماده‌بووان سه‌ره‌نج و تێبینییه‌كان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گفتوگۆكه له‌باره‌ی گرنگی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر قه‌ڵا خسته‌ڕوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كه بوژانه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر و خانووه‌كانی نێوی، پێویستی به سه‌رمایه و بودجه‌ی زۆره، له‌مڕووه ده‌تواندرێت له رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكرێت.