وان ..... پارێزگاری هەولێر، سەردانی تاڤگەی گەشتیاریی "بێگیری" (مورادیە) دەکات

وان ..... پارێزگاری هەولێر، سەردانی تاڤگەی گەشتیاریی

وان .....
پارێزگاری هەولێر، سەردانی تاڤگەی گەشتیاریی "بێگیری" (مورادیە) دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.6.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ شاری وان، سەردانی تاڤگەی گەشتیاریی "بێگیری" (مورادیە)ی کرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، کە سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دهۆک، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژووری بازرگانیی هەولێر یاوەری بوون، ئامانج لێی لە نزیکەوە ئاشنابوون بوو بە پڕۆژە گەشتیارییەکانی ناوچەکە و گۆڕینەوەی ئەزموون لە نێوان هەردوو لادا بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای وان.

لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر جەختی لە گرنگیی بە هێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و گەشتوگوزاردا و ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرێمی کوردستان خاوەنی سروشتێکی لەبار و دەوڵەمەندە، و دەکرێت سوود لە ئەزموونی سەرکوتووی ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیا وەربگیرێت بۆ پەرەپێدانی هاوبەش و دروستکردنی هێڵی گەشتیاریی هاوبەش لە نێوان هەردوو لادا.