پارێزگاری هەولێر و دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەیشتنە شاری وان
پارێزگاری هەولێر و دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەیشتنە شاری وان
شەوی شەممە 2026.6.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە یاوەری شاندێکی فەرمی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە فیستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی ژەمی بەیانی، گەیشتە شاری وان و لە لایەن نەجدەت تەکوا، سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەری
ژووری بازرگانی و پیشەسازی وان و بەرپرسانی دیکەی ئیداری شارەکە و کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، بەرپرسانی شاری وان خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ئەم سەردانە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر بەهێزکردنی دۆستایەتی و گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و گەشتیارییەکانی نێوان هەردوو لایەن دەبێت.
بڕیارە لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، پارێزگارانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشداری لە فیستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی ژەمی بەیانی بکەن و چەندین کۆبوونەوەی دیکەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای وان ئەنجام بدەن بە مەبەستی تاوتێکردنی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاریی نێوانیان.