بە گوژمەی ( 6 ملیار دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگا، قیڕتاوکردنى ڕێگای ( شەقڵاوە - مامەجلکە - فریز- هیران، بەنداوی ئاقوبان) دەستی پێکرد

بە گوژمەی ( 6 ملیار دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگا، قیڕتاوکردنى ڕێگای ( شەقڵاوە - مامەجلکە - فریز- هیران، بەنداوی ئاقوبان) دەستی پێکرد

بە گوژمەی ( 6 ملیار دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگا، قیڕتاوکردنى ڕێگای ( شەقڵاوە - مامەجلکە - فریز- هیران، بەنداوی ئاقوبان) دەستی پێکرد

"پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە"

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامانی شەقڵاوە و هەریر و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی هیران و باسرمە و بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بانی هەولێر، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى ڕێگای سەرەکی (شەقڵاوە - مامە جلکە - فریز- هیران - بەنداوی ئاقوبان)ى بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی ( 6 ملیار دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر ، بە درێژایی ( 46 کم) لەلایەن تیمەکانی بەێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بانی هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

پارێزگارى هەولێر، دواى ئەوەى لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە، دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بانی هەولێر و تیمی ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەکە دا، کە ئاستەنگی ھاتووچۆی ھاوڵاتییان لەو ڕێگایە چارەسەر دەکات و ھاتووچۆیەکی ئاسان بۆ ھاووڵاتییان لە نێوان ( ھەولێر - سلێمانی ) دەستەبەر دەکات.

راشیگەیاند: "ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە سەردانی ئەم پڕۆژەیەمان کرد، کە جێبەجێکردنی بەشێکە لە داواکاری دانیشتوانی سنوورەکە، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکزمەتى هەرێمى کوردستانیش، وەک حکومەت و پارێزگاى هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ، ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتی ھاوڵاتییان درێغی لێ ناکەین''.

گوتیشى: "لە سنوورى پارێزگاکەمان چەندین پڕۆژە جێبەجێکراون، کە بەشێکیان تەواو بوونە و بەشێکیان ئێستا کارکردن تێیاندا بەردەوامە، ویستى ئێمەش بۆ گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان زۆر لەوەى ئەنجامدەدرێت زیاترە".

جێگەى باسە، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى ڕێگای سەرەکی (شەقڵاوە - مامە جلکە - فریز - هیران - بەنداوی ئاقوبان)، ڕێگایەکی گرنگ و ستراتیژیی بازرگانی و گەشتیارییە و دەکەوێتە سنووری قەزایی شەقلاوە و شارەکانی هەولێر و دهۆک و سۆران بۆ سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەگوژمەى ( 6 ملیار دینار ) لەسەر بودجەى پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە و پێکهاتووە لە (هەڵکەندنی قیری کۆن، چاککردنەوەی چینی سەبگرێد، فەرشکردنی تێکەڵە و تێکەڵەی بەردی شکاو، قیڕتاوکردن بە چینی ستابلایزەر).