هەولێر ... دیداری ١٠١ ساڵەی غونچەی بەهارستان بەرێوەچوو

هەولێر ... دیداری ١٠١ ساڵەی غونچەی بەهارستان بەرێوەچوو

هەولێر ... دیداری ١٠١ ساڵەی غونچەی بەهارستان بەرێوەچوو

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3.6.2026 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئەحمەد کانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری، سیروان عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، دکتۆرە خانزاد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و ژمارەیەک لە ئەکادیمست و مامۆستایانی زانکۆ لە چوارچێوەی چالاکییە ڕۆشنبیری و ئەدەبییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر دیداری «١٠١ ساڵەی غونچەی بەهارستان»ی بەڕێوەبرد، کە تەرخانکرا بوو بۆ ناساندنەوەی گرنگی و شوێنەواری ئەو گۆڤارە مێژووییە لە بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردیدا.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە مێژووی دەستپێکی «غونچەی بەهارستان» و ڕۆڵی بەرچاوی لە پەرەپێدانی زمانی کوردی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ڕۆشنبیری کرا. هەروەها ئاماژە بەوە درا کە ئەم گۆڤارە یەکێک بووە لە سەرەتاییترین دەنگەکانی ڕۆشنبیری نوێی کوردی و کاریگەرییەکی بەرچاوی لە دروستکردنی نەوەیەک لە نووسەر و ڕۆشنبیراندا هەبووە.

پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا، جەختی لەسەر پاراستن و ناساندنەوەی میراتی ڕۆشنبیری و چاپەمەنیی کوردی کردەوە و دووپاتیکردەوە یادی ١٠١ ساڵەی «غونچەی بەهارستان» دەرفەتێکی گرنگە بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندی نەوەی نوێ بە مێژووی ڕۆشنبیری کورد. هەروەها داوای کرد هاوشێوەی ئەم چالاکییانە بەردەوام بن بۆ پاراستنی بەرهەمە مێژوویی و ئەدەبییەکان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، ئامادەبووان سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێریان کرد بەهۆی گرنگیدان بە میراتی ڕۆشنبیری و ڕێکخستنی ئەو چالاکییە، کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیندوو ڕاگرتنی یاد و بەهاکانی ڕابردووی ڕۆشنبیریی گەلەکەمان.
شایه‌نی باسه‌ ناوی یەکەم کتێبی مێژوویی کورد و کوردستانە بە زمانی کوردی، کە لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ و مێژوونووسی ناوداری كورد (حوسێن حوزنی موکریانی) چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە لە مێژوونووسیی کوردیدا شوێنێکی گرنگی هەیە و زۆر لە توێژەرەوان بە بناغە و سەرەتای مێژوونووسیی نوێی کوردیی دادەنێن.