لە هەولێر ... دروستکردنی " پارکی چینی" بەکۆتاهات و لەو نزیکانە دەکرێتەوە
لە هەولێر ...
دروستکردنی " پارکی چینی" بەکۆتاهات و لەو نزیکانە دەکرێتەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر، کونسڵخانەی گشتیی کۆماری چینی میللی بە هەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لەسەر شێوازیی کللتوری وڵاتەکەیان، لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر لە سەر ڕووبەری ( 11 هەزار مەتر ) چوارگۆشە، دەستیانکردن بە دروستکردنی پارکێک، لە ئێستادا کارەکانی دروستکردنی پارکەکە بە کۆتاهاتووە و چاوەڕوان دەکرێت لەو نزیکانە بەڕووی هاوڵاتییان بکرێتەوە.
جگە لە دروسکردنی ئەو پارکە، لەماوەی ڕابردووشدا کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری چینی میللی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر ( 90 ) ستونى ئینارهى ڕووووناکی شەقام كه بهتیشكى خۆر كاردهكات له باشترین و پێشكهوتوترین جۆرەکانی، له شهقامی هەڵبجەی شەهید دانا و ئێستاش بەڵێنیان داوە ( 8 ) پارکی دیکەی " چینی " لە هەولێر دروست بکەن.
جێگەی باسە، "پارکی چینی" کە دەکەوێتە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر، لەسەر ڕووبەری ( 11 هەزار مەتر ) چوارگۆشە، واتە ( 4 دۆنم و نیو ) زەوی کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆیان دابینکراوە دروستکراوە، ( 900 مەتر دووجای ) کراوەتە سەوزایی و ( 125 ) مەتریشی بۆ پیادەڕۆ و وەرزش تەرخانکراوە، پارکەکە سێ دەرگەی سەرەکی هەیە و " 3500 " داری جۆراوجۆریشی لێ چاندراوە.