لە هەولێر... ساڵیادی کۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتكاری گەلەكەمان "د.نەجمەدین كەریم" كرایەوە

لە هەولێر... ساڵیادی کۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتكاری گەلەكەمان

لە هەولێر...
ساڵیادی کۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتكاری گەلەكەمان "د.نەجمەدین كەریم" كرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.30، بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە هاوڕێ و هەڤاڵ و كەس و كارو خانەوادەكەی، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، مەراسیمی سێەیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتكاری گەلەكەمان خوالێخۆشبوو "د.نەجمەدین كەریم" پارێزگاری پێشووی كەركوك بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، چەندین وتار لە بارەى ڕۆڵ و مێژووی كۆچكردوو د.نەجمەدین كەریم، لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و عێراق و خزمەتكردنی شاری كەركوك و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان و داکۆکیکردنى لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلەكەی پێشکەش کرا.