پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ( 18 )هەمین ساڵیادى دامەزراندنی کەناڵی قەڵات تیڤی
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ( 18 )هەمین ساڵیادى دامەزراندنی کەناڵی قەڵات تیڤی
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و كارمەندان و دەستەی کارگێڕی کەناڵی قەڵات تیڤی
بەبۆنەی ( 18 )هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەکەتان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بینەرانتان دەكەین.
لەم بۆنەیەدا وەک کەناڵێکی ناوخۆیی لە هەولێری پایتەخت، کار و بەرنامە و کارنامەی کەناڵەکەتان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەرز دەنرخێنین و هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى نیشتیمان و پاراستنى بەها باڵاكانی گەلەكەمان.
بە ئومێدی ئەوەی وەک هەمیشە بە پڕەنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بەردەوامبن لە خزمەتکردنی زیاتری كلتوور و هونەر و وێژە و زمانی كوردی.
"دووبارە (18)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵەکەتان پیرۆزەبێت"
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر