هه‌ولێر ... جێگیر بوونی نرخه‌كانی شت و مه‌ك له بازار دووپاتكرایه‌وه
هه‌ولێر ...
جێگیر بوونی نرخه‌كانی شت و مه‌ك له بازار دووپاتكرایه‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 29_1_2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێژنه‌ی ئابووری كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه هه‌ر یه‌ك له هەریەک لە هێمن قادر جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند و عه‌قید خه‌سرۆ به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوه‌خۆی پارێزگا و به‌رێوه‌به‌رانی سامانی ئاژه‌ل له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌رچاوه‌كانی ئاو و كێلگه په‌له‌وه‌رویه‌كان و گۆشتنگه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێرو ڤێتنه‌ری هه‌ولێر ئامادەبوون. باس له ره‌وشی بازار‌و نرخه‌كانی شت و مه‌ك كرا، به‌تایبه‌تی ئێستا كه لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخەکانی گۆشتی سوور بە رێژەیەکی بەرچاو بەرز بوونەتەوەو خواسته‌كانیش بۆ گۆشتی سوور لە هەڵکشاندایە.
پارێزگاری هه‌ولێر گوێبیستی راپۆڕتی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ بوو، كه په‌یوه‌ست بوون به گۆڕانكاریه‌كانی نرخ له بازاری جیهانی و نزمبوونەوەی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و ئالیه‌تی هاورده‌كردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه له ده‌روازه‌كانی سنوور‌و گرانی نرخی گواستنه‌وه‌و كڕینی ئالیك، لە لایەکی دیکەشەوە گۆڕانی کەش و هەوا نەک تەنها لە هه‌رێمی کوردستان، بەڵکو لە ناوچەکە و لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان قەیرانی هاوشێوه‌ی دروستکردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هەولێر، تاكیدی له‌سه‌ر راگرتنی شیرازه‌ی نرخی بازار كرده‌وه‌و له‌م باره‌وه کەمکردنەوەی رۆتینى هاوردەکردن دووپاتكرده‌وه‌و، ئه‌و راستیه‌شی خسته روو، كه‌وا گرانبوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، هۆکارێکی دیکەیە بۆ گرانبوونی گۆشت، به‌جۆرێك بازرگانان ناچار دەکات ئەو ئاژەڵانە بە گرانتر بفرۆشنه‌وه...
پارێزگاری هه‌ولێر تاكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كان بۆ ئه‌وه‌ش داوای له لێژه‌ی په‌یوه‌ندار كرد راپۆڕتێك ئاماده بكه‌ن و به پوختی رێ و شوێنه‌كانی چاره‌سه‌رییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی به‌دیل بۆ ئه‌و گرانیه دیاری بكه‌ن، تاوه‌كو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه زیاتر مشوری بخوڕێ و دیراسه‌تی چاره‌سه‌ر ئامێزی بۆ بدۆزرێته‌وه .