لە هەولێر.. ئیڤێنتی پیشەوەرانی بواری ئۆتۆمبێل بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. ئیڤێنتی پیشەوەرانی بواری ئۆتۆمبێل بەڕێوەچوو


پێنجشەممە 2023.1.19، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەکی دیکە لە پیشەوەرانی سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، ئیڤێنتی ساڵانەی پیشەوەرانی بواری ئۆتۆمبێل بەڕێوەچوو و تێیدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک پیشەوەر، کە ڕۆڵی دیاریان هەبووە و خزمەتی بەرچاوویان لەبواری پیشەکەی خۆیان پێشکەش کردووە.