هەولێر .. ڕاگەیاندنى یەکەمین هەڵسەنگاندنی نیشاندەرەکانی حوکمرانی کۆچ

هەولێر .. ڕاگەیاندنى یەکەمین هەڵسەنگاندنی نیشاندەرەکانی حوکمرانی کۆچ

هەولێر ..
ڕاگەیاندنى یەکەمین هەڵسەنگاندنی نیشاندەرەکانی حوکمرانی کۆچ

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.8.25، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.هێمن میرانى، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و ژمارەیەکى تر لە نێردە و نوێنەرانى ڕێکخراوە حکومى و نێودەوڵەتییەکان و پسپۆڕان و شارەزایان، لە هەولێرى پایتەخت " ڕاگەیاندنى یەکەمین هەڵسەنگاندنی نیشاندەرەکانی حوکمرانی کۆچ " بە هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM بەڕێوەچوو.

تێیدا جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک و نیشاندانى کورتە ڤیدۆیەک سەبارەت بەو پرسە، چەند پانێلێک لە بارەى هەڵسەنگاندنی نیشاندەرەکانی حوکمرانی کۆچ لە هەرێمى کوردستان و ڕۆڵى ڕەوانەکردنى نیشتیمانى لە بەهێزکردنى سیاسەت و حوکمڕانیدا خرایە بەرباس و لەلایەن ئامادەبووان و پسپۆڕانەوە گفتوگۆى لە بارەوە کرا.

جێگەى باسە، حوکمرانی کۆچ بریتیە لە کۆمەڵە پێوەر، کە یارمەتی ووڵاتان دەدات بۆ هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی کۆچ کردن.