هەولێر دوای 12 ساڵ پێشوازی لە پاڵەوانێتیییەکی نێودەوڵەتی کردەوە لە ئەنجام یانەی هەولێر بە ٦ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوت .
هەولێر دوای 12 ساڵ پێشوازی لە پاڵەوانێتیییەکی نێودەوڵەتی کردەوە لە ئەنجام یانەی هەولێر بە ٦ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوت .
شەوی چوارشەممە، 4 /11 /2026 بە ئامادەبوونی بەرێزان د. پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەب رێکخستنی پارێزگای هەولێر و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سلاحدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری زۆرێک لە هەوادارانی وەرزشی لە کوردستان لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو ناسراو بە چامپیۆنزلیگی کەنداو یانەی هەولێری کوردستانی و کازمەی کوێتی
ئەمشەو رووبەڕووی یەکتر بوونەوە ، لە ئەنجامدا یانەی هەولێر بە ٦گۆلی بێ بەرامبەر لە یانەی کازمەی کوێتی بردەوە ئامادەبوان و هەواداران لە شاری هەولێر هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواستن.
. ئەم دوو یانەیە هەریەکەیان لە خولی نێوخۆیی وڵاتەکانیان چوار نازناویان بردووەتەوە. هەولێر بە بردنەوە لەم یارییە دەرفەتی گەیشتنی بۆ قۆناخی داهاتوو زیاتر بوو یانەی هەولێر دوای 12 ساڵ جارێکی دیکە بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی دا دەکاتەوە، دوایینجار لە 2015 بەشداریی لە جامی یەکێتی ئاسیا کرد،