هه‌ولێر ... ( 64 )مین ساڵیادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بەرز ڕاگیرا
هه‌ولێر ...
( 64 )مین ساڵیادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بەرز ڕاگیرا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.9.17، بەبۆنەی ( 64 )مین ساڵڕۆژی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بە ڕێبەرایەتی ڕابەری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی کورد ( بارزانی نەمر )، به ئاماده‌بوونی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و د. زانا مه‌لا خالید، به‌رپرسی لقی2ی پارتی و ژمارەیەکی دیكە لە بەرپرسان و كادیران، لیژنەی ناوچەی ئاسۆ بەهابەشی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین به شكۆداریه‌وه ڕێورەسمێكی تایبەتیان بە یادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول سازکرد.
له ڕێورەسمەكەدا، وێرای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتار و چەند بابتێکی ئەکادیمی و زانستی و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكۆمێنتاری دەربارەی خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان و پێشمەرگەکانی ئەم شۆڕەشە مەزنە، ئاماژه به ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول کرا دیارترینیان به‌یاننامه‌ی 11ی ئاداری 1970.