جێگری یەکەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەولێر
جێگری یەکەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.9.22، شاخەوان عبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیانکرد لە محسن مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە سەلاحەدین زینی، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی و هەریەک لە عەلی ساعدی و قەحتان موسەوی، ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق.
بڕیارە لە سەردانەکەیاندا بۆ هەولێری پایتەخت، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن.