بە ڕەزامەندیی سەرۆکی حکومەت، نزیكەی ( 200 ملیار دینار ) تەرخانكرا بۆ پڕۆژەی ئاوی خەبات
بە ڕەزامەندیی سەرۆکی حکومەت، نزیكەی ( 200 ملیار دینار ) تەرخانكرا بۆ پڕۆژەی ئاوی خەبات
کار و پلان و بەرنامەڕێژی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بە پاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە، كە بە هۆیانەوە توانراوە قۆناغی زۆرباش ببڕن و گرفت و كێشەكان چارەسەربكرێت، لەوانەش ئەنجامدانی گەورەپڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی ئاوی قوشتەپە، كە لە ئێستا قۆناغی زۆر باشیان لە جێبەجدێكردنیاندا بڕیوە و بە تەواوبوونی هەردوو پڕۆژەش لە كۆتایی ئەمساڵدا گرفتی لەمێژینەی دەیانساڵەی کەمئاوی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ دەیان ساڵی دیکە چارەسەر دەکات.
لەو چوارچێوەیەشدا، بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی تری گەورە و گرنگ و ستراتیژیی بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئاوی دەڤەرەكە، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندنی درا بە دابینكردنی گوژمەی ( 195 ملیار و 145 ملیۆن دینار)، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی " ئاوی قەزایی خەبات" لە سنووری پارێزگای هەولێر، كە بڕیارە لەو نزیكانە دەستبكرێت بەگرتنبەری ڕێکارەكان و تەواوکردنى کاروبارەکان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
دیدگای ستراتیژیی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ چارەسەركردنی پرسی ژێرخانی ئاو، تەنیا لەئەنجامدانی ئەو پڕۆژ انە ڕەنگی نەداوەتەوە، بەڵکوو لە خەمخۆری بەڕێزیان بۆ پرسی ئاو ، جگە لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە چەندین بەنداو و پۆندی گەورە و بچووكی دیكە لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ گلدانەوەی ئاوی سەرزەوی و بەفیڕۆ نەچوونی ئەو سامانە گرنگە نیشتیمانیە و بەرگرتن لە وشکەساڵی و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا و گرنگیدان بە کەرتەكانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئەنجامدراون، هەموو ئەوانەش بەیەكەوە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە بە پڕۆژەی مەزنی ستراتیژی و گرنگی ژێرخانی سێکتەری دابینکردنی ئاو بۆ هاوڵاتییان دادەنرێت.