هەولێر.. کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کار و پڕۆژەکانی حکومەت بەڕێوەچوو

هەولێر..  کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کار و پڕۆژەکانی حکومەت بەڕێوەچوو

هەولێر..
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کار و پڕۆژەکانی حکومەت بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.9.22، بەسەرپەرشتی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر و بە ئامادەبوونی د.هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و د.چنار سەعد و چیا هەرکی، یاریدەدەرانی بەپرسی مەکتەبی رێکخستن و بەرپرسانی لقەکانی ( 2، 23، 16، 24، 26)ی پارتی و کارگێڕ و بەرپرسانی لێژنە ناوچەکان و ژمارەیەکی تر لە کادیران، کۆبوونەوەیەک لە بارەی کار و پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە ئەرک و بەرپرسیارێتی بەرپرسانی ئیداری و حزبی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان کرایەوە و باس لە بەرنامە و کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

هەروەها تیشکی خرایەسەر ئەنجامدانی سەرجەم ئەو پرۆژە و کارە گرنگ و ستراتیژیانەی، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە تەواوی سێکتەرەکان بەتایبەتی لە سێکتەری ( ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان ) ئەنجامی داون، و دوپاتیکرایەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کردووە.