هەولێر... پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران
هەولێر...
پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران
لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە لە وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بەخاوێنکردنەوەی سەرجەم کەند و ڕێڕەوەی ئاوی سروشتی باران لە سنووری قەزایی قووشتەپە و ناحییەی دارەتوو و سنووری شارەوانی پێنج، لەلایەن تیمەکانی ئاودێری هەولێر.