لە هەولێر... یارى کۆتایی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو

لە هەولێر...  یارى کۆتایی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو

لە هەولێر...
یارى کۆتایی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە 2025.9.27، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی هەردوو یانە و وەرزشوان و وەرزش دۆستان و لاوان، لە یاریگای یانەی وەرزشی یانەی هندرێن لە شاری هەولێر، یارى کۆتایی خولى لاوانی یانەكانی كوردستان، لە نێوان هەردوو یانەی ( لاوانی زاخۆ - لاوانی سیروانی نوێ ) بەڕێوەچوو.

لە یارییەکی بەهێزدا لە نێوان هەردوو یانە، یانەی لاوانی سیروانی نوێ توانی بە ( 3 ) گۆڵ بەرامبەر ( 1 ) گۆڵ لە یانەی لاوانی زاخۆ بباتەوە و ببێت بە پاڵەوانی خولی لاوانی کوردستان و نازناو و جامەکە بەدەست بهێنێت.