هەولێر.... ناساندنی کتێبی شیعری" زامدار " بەرێوەچوو

هەولێر.... ناساندنی کتێبی شیعری

هەولێر....
ناساندنی کتێبی شیعری" زامدار " بەرێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.2، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی و چنار سەعد عەبدوڵڵا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و شوان محمەد تەها، بەرپرسی لقی26ی گوڵان و ژمارەیەکی تر لە نووسەران و شاعیران و ڕۆشنبیران و كتێب دۆستان، لە ڕێورەسمێكدا، لەهۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لەبارەگای لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی شیعری " زامدار " لە نووسینی نووسەر ڤیان مەحموود زامدار ،کچی نووسەر و شاعیری دیاری کورد کۆچکردوو "مەحموود زامدار " بەرێوەچوو.

لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەسەرپەرشتیار و ڕێكخەرانی، پیرۆزبایی لە نووسەر كرد بەبۆنەی بڵاوكردنەوەی یەكەمی بەرهەمی شیعری و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

جێگەی باسە، کتێبی شیعری "زامدار" 33 تێکستی شیعری لە خۆگرتووە و لە 72 لاپەڕە پێکهاتووە، نووسەری کتێب كە یەكەم كتێبیتی بڵاوی دەكاتەوە وەک وەفاداریەك بۆ باوکی ناوی زامداری بۆ کتێبەکەی هەڵبژاردووە.