هەولێر … ڕێورەسمی كۆتایهێنان بە چەند خولێکی ئەنجوومەنی پارێزگا
هەولێر …
ڕێورەسمی كۆتایهێنان بە چەند خولێکی ئەنجوومەنی پارێزگا
ئەمرۆ شەممە 2025.10.4، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی و سەرۆكی سەندیكای ئەندازیارانی عێراق و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی حكومی و مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایان و نوێنەرانی ڕێكخراوەكان، لە ڕیورەسمێكدا كۆتایی بەو خولانە هێنرا، کە ئەم ساڵ لە بارەی ( گۆرانکاریەكانی کەش و هەواو ، هەلی کار ) لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ "زانکۆی پۆلۆتەکنیکی هەولێر، رێکخراوی سەنەد، سەندیکای ئەندازیارانی عێراق، باڵیۆزخانەی سویسرا لە عێراق" ئەنجامدابوون.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا، وێرای بەخێرهێنانی میوانان بەتایبەتی ئەوانەی لە شارەكانی تری عێراقەوە هاتبوون، دەست خۆشی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و لایەنەكانی تر و وانەبێژانی خولەکان بۆ ئەو کارە هاوبەشە كرد و پیرۆزبایی لەبەشداربووانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، سازكردن و ئەنجامدانی ئەو جۆرە كارانەی كە لەگەڵ ئامانجەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكدەگرنەوە بەرز نرخاند و ئومێدی خواست ئەنجامدانی ئەو جۆرە خولانە ببێتە هۆکارێکی دیكە بۆ بەرگرتن لە مەترسیەكانی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا، کە یەکێکە لە ئامانج و ستراتیژیەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها تیشكی خستەسەر لێكەوتەكانی گۆڕانكاری كەش هەوا، كە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهان بۆتە گەورەترین كێشەیە كە رووبەڕووی بۆتەوە و بە جۆرێک كاریگهریهكانی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت. ئاشكراشی كرد سەرباری هەموو ئەو كۆسپ و تەگەر و لەمپەر و دۆخە ستەخە داراییە و زوڵمەی بەغدا لەبەرامبەر هەڕێم، بەڵام بە پاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ بەرگرتن لە لێكەوتەكانی لە چوارچێوەی هەوڵەكانی پارێزگای هەولێر و بەهەماهەنگی سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و تەرخانكردنی بودجەی پێویست، توانرا تاڕادەیەكی زۆر مەترسیەكانی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا كەمبكرێتەوە.
ئاشكراشی كرد دوای ئەوەی شارەكەمان لەساڵی 2021 بەهۆی لافاوەوە زەرو زیانی زۆری بەركەوت، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانیجەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستكرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی ئەنجامدران لەوانە دروستكردنی ژمارەیەكی زۆر پۆند و بەنداو، پاککردنەوەی ڕێڕەوەكانی ئاوی سروشتی باران و ئاوی قورس و فراوانكردنی كەندەكان و دروستكردنی بۆكس كەڵڤەرد و پردەكان و ئاوەڕۆی سندوقی، ئەوجگە لە پڕۆسەی بەردەوامی خاوێنكردنەوەی چاڵەكانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەكان، ئاوەڕۆكان، کە بەهۆیانەوە مەترسیەکانی زۆر کەمکردۆتە، هەروەها دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی و پڕۆژەی ڕووناكی بە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری كە هەموو ئەوانەش بەیەكەوە كاریگەری زۆریان هەبووە لە سەر بەرگرتن لە لێكەوتەكانی گۆڕانكاری كەش و هەوا و پاكڕاگرتنی ژینگەی شارەكەمان.