لە هەولێر ... تاقیکردنەوەی ئەهلیەتی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دەستی پێكرد

لە هەولێر ... تاقیکردنەوەی ئەهلیەتی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دەستی پێكرد

لە هەولێر ...
تاقیکردنەوەی ئەهلیەتی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش دەستی پێكرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.10.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەولێر، لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تاقیكردنەوەكان و چاودێریكردنی ڕەوشی بەڕێوەچوونی، تاقیکردنەوەی ئەهلیەتی مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش لە ووتاربێژ و پێشنوێژان بەسەر كردەوە، كە لەلایەن ئەنجومەنی زانستی وەزارەتی ئەوقاف و بە بەشداری ( 600 ) مامۆستای ئاینی لە سەنتەری شار و دەوروبەر و قەزا و ناحیەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەستی پێكردووە .

پارێزگاری هەولێر، هیوای سەركەوتنی بۆ مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش لەتاقیكردنەوەكان خواست و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقاف و ئەنجومەنی زانستی وەزارەتی ئەوقاف و بەڕیوەبەرایەتیەكانی ناوەند و دەوروبەری ئەوقافی هەولێر و هەموو چاودێر و مامۆستایانی بەشداربوو لەهۆڵی تاقیكردنەوەكان كرد بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیكردنەوەكە و ڕۆڵ و پێكەی مامۆستایانی ئاینی لەنێو كۆمەڵگا بەرز نرخاند.