پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.10.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەولێر، سەردانی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد و لەلایەن مەلا موسا یحیی باقلانی، بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان و ئەندامانی دیكەی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، هیوای سەركەوتنى بۆ خواستن و سوپاس و ستایشی ڕۆڵی مەکتەبى تەنفیزى یەكێتیی زانایان و لقى هەولێر و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی شارى هەولێرى کرد کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونه.
لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتیی زانایان، سوپاس و ستایشی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ سەردانەکەی و تەئکیدی لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامى پارێزگای هەولێر کردەوە.