پارێزگاری هەولێر، سەردانی لێژنەی فەتوای ھەولێری كرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی لێژنەی فەتوای ھەولێری كرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.10.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەولێر و مەلا موسا یحیی باقلانی، بەرپرسی لقی هەولێری سەرۆکی یەكێتی زانایان سەردانی لیژنەی فەتوای ھەولێری یەکێتی زانایانی کرد.
لە سەردانەکەیدا پارێزگاری هەولێر لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی گفتوگۆی بەڕێوەچوونی کاروباری ڕۆژانە و خزمەتی گشتیانی کرد و ڕۆڵی ئەندامانی لیژنەی فەتوای بەگرنگ و بایەخەوە خستە ڕوو، لەپاڵ خزمەتکردنی ئاینی پیرۆز و چارەسەرکردنی کێشە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکان. ھەروەھا دووپاتی کردەوە، کە وێڕای ھەماھەنگی بەردەوام، پارێزگای هەولێر ھەمیشە بەچاووی ڕێزەوە لە کاروبارەکانی لیژنەی فەتوای ھەولێر دەڕوانێت.