هه‌ولێر.. پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ دروست ده‌كرێت

هه‌ولێر..  پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ دروست ده‌كرێت

هه‌ولێر..
پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ دروست ده‌كرێت

له‌ شه‌قامی 60 مه‌تریی نێوان شەقامی 120مەتری و شەقامی 150مه‌تریی دەستكراوە بە دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ، كە لەلایەن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی ده‌كرێت.
پڕۆژەكە بریتییه‌ له‌ ئاوڕۆیه‌كی لوولەیی بە درێژایی شەقامەکە بە قەبارەی جیاواز و ئاوەڕۆیەکی سندووقی بە درێژایی 2400 مه‌تر، لەگەڵ دروستکردنی چوار ئاوبەری سندووقی و دوو ئاوبەری لوولەیی بە قەبارەی جیاواز.