لە هەولێر .. شاری دیپلۆماتی سەفیران كرایەوە

لە هەولێر .. شاری دیپلۆماتی سەفیران كرایەوە

لە هەولێر ..
شاری دیپلۆماتی سەفیران كرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.9، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لە ڕێورەسمێکدا شاری دیپلۆماتی سەفیران کرایەوە، کە یەکێک لە شارە گەورەکانى نیشتەجێبوونە لە هەولێرى پایتەخت.

دواى کردنەوەى شارەكە و بە سەرکردنەوەى، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری کۆمپانیاکە و ئەندازیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد، کە کارەکانیان بە کوالێتەکى باش جێبەجێکردووە.

جێگەى باسە، شاری دیپلۆماتی سەفیران لە چەندین ڤێلا پێک هاتووە و کەوتووە سەر شەقامی سەرەکیی هەولێر- شەقڵاوە و بە دیزاینێکی ناوازە و سەردەمیانە و تەواوی خزمەتگوزاریەکانی بونیات نراوە.