هەولێر ... كۆتایی بە خولێكی تایبەت بە پەرەپێدانی توانای ئەندازیاران هێنرا
هەولێر ...
كۆتایی بە خولێكی تایبەت بە پەرەپێدانی توانای ئەندازیاران هێنرا
ئەمڕۆ پێنجشەمە 2025.10.9، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پارێزگای هەولێر و سەنتەری تەکنەلۆجیاو و ڕاهێانی ئەوروپی ( ETTC ) و بە ئامانجی پەرەپێدان بە تواناکانیان، لە ڕێورەسمێكدا كۆتایی بە خولێكی تایبەت بە سیستەمی وزەی خۆر ( Solar Energy) هێنرا، كە بە بەشداری( 32 ) ئەندازیاری ( كەرتی گشتیی، كەرتی تایبەت، تازە دەرچووان ) ڕێكخرابوو و بڕوانەمەی خولەکە پێشکەش بە بەشداربووانی كرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە سەرۆکی ژووری بازرگانی و ژمارەیەکی تر لەئەندازیاران و سەرپەرشتان و مامۆستایانی خول ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەنتەری ETTC بۆ هاوکاریی و هەماهەنگییەکانى لەگەڵ پارێزگاى هەولێر، دەستخۆشی لە وانە بێژ و مامۆستانی خولەکە کرد و پیرۆزبایی لە بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
تەئکیدشى لە بەردەوامیان بە ئەنجامدانی خول و ڕاهێنانی زیاتر بە هەماهەنگی سەنتەری ناوبراو کردەوە، دڵنیاشی کردنەوە پارێزگای هەولێر لە کارکردن لە گەڵیاندا بەردەوام دەبێت.
لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر ، بڕوانامەى خولەکەی پێشکەش بە بەشداربوونی کرد.